إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

15‏/12‏/2010

من و به‌شداریم له‌خولی راهێنه‌ری و فێربوونم له‌م خووله‌


خولیێكی راهێنه‌ری له‌ په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌یارمه‌تی رێكخراوی IRE X كه‌ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام بوو من وه‌كو قوتابی كه‌به‌شداریم له‌م خوله‌دا كرد سوودێكی باشم لێ بینی و به‌ێجگه‌ له‌ شاره‌زایی له‌ بواری میدیای نوێ شتی تریش فێر بووم وه‌ ئه‌م رێكخراوه‌ بروانامه‌یه‌كیان به‌ ئێمه‌ به‌خشی، و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیشم فراوانیه‌كی باشی به‌ خۆوه‌ بینی، له‌ وڵاتی ئێمه‌ كه‌ زۆر پێویسته‌ میدیای نوێمان هه‌بێ ده‌بێ زیاتر بایه‌خ به‌نموونه‌ی ئه‌م خولانه‌ بدرێ چونكه‌ وڵاتی ئێمه‌ له‌ ژێر  سیسته‌مێكی دكتاتوری زاڵ بووین بۆیه‌ نه‌ده‌توانرا ئازادی ڕا ده‌ڕبرین هه‌بێ به‌ڵام ئیستا ده‌توانی به‌ بێ سانسۆر بابه‌ت بڵاو بكه‌یته‌وه‌، بێجگه‌له‌مه‌ش فێری ئه‌وه‌بووین چۆن E-Mail  بۆ خۆت بكه‌یته‌وه‌ و گۆرینی فۆنتی عه‌ره‌بی بۆ فۆنتی كوردی، من به‌ ئێوه‌ ده‌ڵیم هه‌مووتان هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ن چۆن فێری دروست كردنیblogger  ببن به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ بواری راگه‌یاندن كار ده‌كات چونكه‌ ئه‌و كاته‌ی تۆ فێر دروست كردنی  blogger بی ئه‌و كات به‌ بێ پێویستی كات و شوێن و له‌ژێر فشاری كه‌سێك بابه‌ت بڵاو ده‌كه‌یته‌وه‌ و به‌ ئاره‌زووی خۆت، و ئاگادار كردنی زۆر كه‌س ده‌كه‌یته‌وه‌ له‌ هه‌واڵی وڵاتی كوردستان نه‌ك ته‌نها له‌وڵاتی خۆت به‌ ڵكو له‌ هه‌موو جیهان. 
ئه‌مش چه‌ند وێنه‌یه‌كه‌ له‌ ۆرك شۆپه‌كه‌



14‏/12‏/2010

چاره‌سه‌ر به‌ئاو (Treat by water)

ئاو له‌سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تالا بخۆره‌وه‌  (DRINKING WATER ON EMPTY STOMACH)                                                                 
                                                                                                            

خواردنه‌وه‌ی ئاو ئه‌مرۆ له‌ یابان بویته‌ كاریكی ئاسایی له‌كاتی هه‌ڵسان له‌خه‌و له‌كاتی به‌یانی. زۆربه‌ی تاقی كردنه‌وه‌كان گرنگی ئاویان بۆمان سه‌لماندووه‌. و كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی یابانی دۆزیانه‌وه‌ كه‌ ئاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆر له‌ نخۆشی درێژخایه‌ن و ترسناك و مام ناوه‌ندیه‌كان وه‌ك چاره‌سه‌ریكی سه‌ركه‌وتوو به‌كاردێ.

هه‌روه‌ها 100% بۆ ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ی خواره‌وه‌ :
سه‌رئێشه‌,ئێشه‌كانی له‌ش, نه‌خۆشیه‌كانی دلأ, لێدانی خێرای دلأ, سه‌ره‌ع, ره‌بو, سیل, رشانه‌وه‌ی به‌رده‌وام, قه‌ڵه‌وی, نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله‌, زیكچوون, نه‌خۆشی ژێرپه‌نجه‌,نه‌خۆشیه‌كانی گوێ و لووت و گه‌روو.

بۆ ئه‌وه‌ی خۆت بپارێزی له‌م نه‌خۆشیانه‌ وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێیت ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ جێ به‌جێ بكه‌:
1.    راسته‌وخۆ له‌كاتی هه‌ڵسانت له‌ خه‌و وه‌له‌پێش شوشتنی ددانه‌كانت چوار په‌رداغ ئاو به‌ 160 ملیلتر بخۆره‌وه‌.
2.    ددانه‌كانت بشۆ و ده‌مت پاك بكه‌ره‌وه‌ به‌ڵام هیچ شتێك مه‌خۆ و مه‌خۆره‌وه‌ تاكو تێپه‌ربوونی 45 ده‌قیقه‌.
3.    پاش تێپه‌ربوونی 45 ده‌قیقه‌ ده‌توانی بخۆیت وبخۆیته‌وه‌ وه‌كو هه‌مووجار.
4.    تێپه‌ربوونی 15 ده‌قیقه‌ له‌دوای هه‌ریه‌كه‌ له‌ نانی به‌یانی و نیوه‌رۆ و ئێواره‌, بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر  هیچ مه‌خۆ ومه‌خۆره‌وه‌.
    به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی گه‌وره‌ن به‌ته‌مه‌ن ونه‌خۆشه‌كان یاخود ئه‌وانه‌ی ناتوانن چوار به‌رداغ ئاو بخۆنه‌وه‌ ده‌توانن له‌سه‌ره‌تا دا به‌شێوه‌یه‌كی رێك وپیك رۆژ به‌رۆژ تاده‌بێت به‌ چوار په‌رداغ ئه‌وكات ده‌توانیت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌موو رۆژ به‌م شێوه‌یه‌ ئاو بخۆیته‌وه‌.
هیوادارم ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشن زوو به‌هۆی ئه‌م چه‌ند رێنماییانه‌ چاك ببنه‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشنین به‌م نه‌خۆشیانه‌ هیوام ئه‌ویه‌ هه‌ر له‌ ته‌ندروستیه‌كی باشدابن.